پێش ئەوەی پرسیارەکەت بکەی گەڕان بەکار بەرە. گەر هاتوو هەمان پرسیار یان هاوشێوەیت دۆزیەوە لەو بابەتە پرسیارەکەت بکە. بۆ زیاتر بابەت بوونی مەکۆکان. ئەگەر ئەنجامی نەبوو؟ پرسیارێکی نوێ بنوسە. وە دەبێت و زۆر گرنگە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت:
مەکۆ
دەبێت جوان سەردێڕ و دەربارەی مەکۆکان بخوێنیەتەوە و پرسیارەکەت لەو مەکۆیە جێگای ببێتەوە و پەیوەست بێت بەمەکۆکە.
سەردێڕ
سەردێڕ نابێت لەگەڵ ناوەڕۆکدا یەک نەگرێتەوە، وە وشەی توخوا، فڵان کەس، شێت بووم ..هتد تائەتوانیت خۆتی لێدوور بکەرەوە.
ناوەڕۆک
ناوەڕۆک باشترە تەواو ڕوونکردنەوە بدەیت بە:
ناوی بەرنامە نەرمەکاڵا و سیستەمەکەت و وەشاندنەکانیان یان ماڵپەڕ و ڕاژەکە ئەگەر کرا بەستەرەکەی.
ئەگەر هەڵەکە بەدەق یان بەوێنە دەبینیت یان دەبینرێت باشترە دایبنێیت.
چی کاتێک ئەم هەڵەیە هاتووە یان ئەم کێشەیەت، پاش چی کردەیەک وایە؟
دانانی دەقی ئینگلیزی و لاتینی
تکایە هەموو کات ئەو دەقانەی بەئینگلیزین یان بەپیتی لاتینی نوسراون بیانخەرە نێو تاگی
کۆد: دیاریکردنی هەموو
[latini]No Sorany Text
[/latini]یان ئەوەتا دەقەکان دیاری بکە و یەکجار کرتە لەسەر دووگمەی latini بکە.
نمونە:
[latini-]phpBB is a popular Internet forum package written in the PHP scripting language. The name "phpBB" is an abbreviation of PHP Bulletin Board. Available under the GNU General Public License, phpBB is free software.[/latini-]
(-) زیاد دانراوه تهنها بۆ تاقی كردنهوه یه چوونكه یهكسهر له مهكۆكه كار دهكات
تێبینی: بۆ چەند وشەیەکی کەم و کورت بەکاری مەبە، لەدێڕێکەوە بەرەوە و سەرەوە بیخەرە ناو تاگەکەوە.
بەکارهێنانی تاگەکانی BBCode
هەموو ئەو تاگانەی کەپێویستن چالاک کراون و بۆ ڕوونکردنەوە و زیاتر چێژدان بەنوسینەکان دانراون، بۆیە لەچوارچێوەی بابەت و نوسینی بابەتدا بەکاریان بەرە و زیادڕەوی لەبەکارهێنان وەکو کەمتەرخەمی لەنوسینەکان وایە.
بەستەر دانان
لەدانانی بەستەردا دەبێت ئەو ئەرکە بکێشیت بیخەیتە نێو تاگی URL ــەوە، بەو شێوەیە بابەتەکانمان ڕێکوپێکتر دەبێت. بۆ نمونە:
کۆد: دیاریکردنی هەموو
یان بەستەرەکە دیاری بکە و یەکجار کرتە لەسەر دووگمەی URL بکە.
هاوپێچ بارکردن
هاوپێچ بارکردن یەکێکە لەو خزمەتگوزاریانەی خراونەتە بەردەست له وێب فۆر كورد، تکایە بەوپەڕی لێپرسراوەتیەوە بەکاریان بەرە.
لەکاتی نوسینی پەیامدا لەخوارەوە دووگمەی هاوپێچ بار بکە هەیە کرتەی بکە و پەڕەگەت هەڵبژێرە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت و لەخانەی دەربارەی پەڕگە: زانیاریەک لەسەر ئەو هاوپێچە بنوسە. تاوەکو کەسی دووەم بزانێت.
وێنە و قەبارەکەی
هەروێنەیەک لەمەکۆکان دادەنرێت دەبێت پانی گەورەتر نەبێت لە 500 خاڵ و بەرزیشی لە 600 خاڵ زیاتر نەبێت. بەپێچەوانەوە وێنەکە لادەبرێت و دەکرێت بەبەستەری وێنەکە.
دانانی ڤیدیۆی YouTube
هەموو ڤیدیۆیەکی سەر ڕاژەی YouTube ئایدی ID# خۆی هەیە بۆ نمونە:
http://www.youtube.com/watch?v=ClL-qqlm6ig
ئەو کۆمەڵە ژمارە و پیتەی لەکۆتاییەوە پاش نیشانەی v= دێن بریتین لە ID# ئەو ڤیدیۆیە، ئەوەی پێویستە تەنها ئەوە ClL-qqlm6ig ڕوونوس بکە (کەبریتییە لەئایدی ڤیدیۆکە) و بیخەرە نێو تاگی youtube ــەوە بەم شێوەیە:
کۆد: دیاریکردنی هەموو
[youtube]video ID number[/youtube]
بەخۆکار ڤیدیۆیەکە نیشان دەدرێت لەمەکۆکان.
دانانی ڤیدیۆیی google
ههمان شتهلهگهڵ YouTube تهنهاID پێویسته یهكسهر كار دهكات
بیخه ره نێو تاگی (googlevideo) بێ كێشه له مهكۆ كار دهكات
بهم شێوهیه
[googlevideo]video ID number[/googlevideo]
گۆرینی ئاراستهی نوسین و وێنه
له مهكۆی وێب فۆر كورد لهبهر ئهوهی به زمانی كوردیه و ئاراسته نوسیمان تهنها بۆ لای راسته بۆیه ئێمه تاگێكمان داناوه تهنها بۆ لای چهپ
دهتوانی نوسینهكهت رهنوس بكهی پاشان بی كلیك لهسهر تاگی left بكه
بهم شێوهیه
[left-]web4kurd[/left-]
(-) زیاد دانراوه تهنها بۆ تاقی كردنهوه یه چوونكه یهكسهر له مهكۆكه كار دهكات
بههیوای شاد لهگهڵ مهكۆ وێب فۆر كورد
دهستهی بهرێوهبهران
