
هەنووکە جگە لە ئوبونتوو سیستەمێکی کارپێکردن نییە کوردی بێت، ئەمیش تەنها بە دیالێکتی کرمانجی سەروو بە پیتی لاتینیە.
زمانی کوردی لەسیستەمەکانی تردا هیچ پشتیوانییەکی نییە، بوونی کۆدی گشتی – یونیکۆد
unicode کەمێک ئاسانکاریی کردووە لە ویندۆزدا، زمانی کووردی لەڕێگەی بەرنامەی تەختەکلیلی
keyboard کوردییەوە زیاد دەکرێت بۆ سیستەمەکە دەتوانرێت بەکوردی بنووسرێت. لە سیستەمی ماک دا ئاڵۆزترە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ڕووکاری کارکردنەکە و پەنجەرەکان هەمووی بەزمانێکی تر دەمێننەوە.
ئایا بەڕای تۆ:
١. گرنگی بدرێت بە پرۆسەی وەرگێڕانی ئوبونتوو، چونکە کە کرایە کوردی هەموو سیستەمەکە بەکوردی ئاخاوتن دەکات و بەکوردی هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت؟
٢. هەوڵبدرێت لەگەڵ مایکرۆسۆفت و ویندۆزی کوردی چێبکرێت چونکە هەنووکە لە کوردستان ٩٩٪ ـی خەڵکی بەکاری دەهێنن؟
٣. وەکوو ئێستا بمێنێتەوە یا جێگرەوەیەکی تر پێشنیار دەکەیت تایبەت بۆ زمانی کوردی؟
لێدوانی خۆت بدە و بەشداریمان بکە لە گەیشتن بە ئامانجی هاتنەکایەوەی سیستەمێکی کارپێکردنی کوردی
