لیستی بهشهكان
ئوبونتوو ١٠,٤ بەرێوەیە
وەک لە نەخشە رێگای ئوبونتوو دا هاتیە، کە وا بریارە ٢٩ ئەم مانگە وەشانى کۆتایی بڵاو بکاتەوە ئێستا هەر دوو بێتایەکەى (تاقی کارەکەى) لەبەر دەست دایە دەتوانن سوودى لێ وەربگرن ،بەڵام وەک ئامۆژگارى کراوە کەوا وەک بنەرەت دای نەنرێـــت و چاوەروانى وەشانى کۆتایی یەکەى بکرێت کە بریارە لەم مانگە دا بکەوێـەوە بەردەست ئێستا دەتوانن لە مالپەرەى سەرەکى خۆیانەوە هەردوو بێتایەکەی سەیر بکەن
Red Hat گەشەدەکات
کۆمپانیای لینوکس لە پەرەسەندنێکی بەهێزدایە بەهەموو ئاراستەکان ، داهات و خواست و هەلی کـــــــار. کڵاوسور Red Hat دابەشکردنێکی لینوکسە لەگەڵ Enterprise Linux ، شەوی هەینی ئەنجامەکانی چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ ی پێشکەشکرد تا ٢٨ /٢.
میگۆ
میگۆ پڕۆژەیەکی سەرچاوە کراوەی لینوکسە بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە ئامێرە جیاوازەکان هەر لە ئامێری مۆبایلەوە هەتا نێتبووک و تابلێت و تەلەفزیۆن. میگۆ لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو پڕۆژەی مۆبلینی ئینتێل و مایمۆی نۆکیا پێکهات کە وەک پڕۆژەیەکی کراوە لەژێر دامەزراوەی لینوکس خانەخوێ دەکرێت و لەسەر هەردوو ڕەقەکاڵای X86 و ARM کار دەکات.
لۆگۆ و شێوەی نوێی ئوبونتوو
کۆمپانیای کانۆنیکال Canonical بۆ وەشانی نوێی ئوبونتوو کە وەشانی ١٠.٤ دەبێت، ڕەنگ و شێوازی لۆگۆ و بەیداخی ئوبونتووی سەرلەنوێ دیزاین کردۆتەوە. ڕەنگی قاوەیی و تۆنەکانی زاڵن بەسەر لۆگۆ و شێوازەکەدا، کە پێشتر تۆختر بوو، هاوکات نووسینی وشەی ئوبونتوو بە جۆرەپیتێکی font ترە و باریکتر بۆتەوە.
نەرمەکاڵای GIMP
GIMP کورتکراوەى General Image Manipulation Program یەکێکە لە پڕۆگرامە سەرکەوتووەکان بەکاردێت بۆ دەستکاریکردنى وێنە بەکارێت هەروەها پڕۆگرامى GIMP ئەتوانى چەند وێنەێک دروست بکات بە فۆرماتى Gif ،هەروەها بۆ دروستکردنى پەڕەى وێب،زۆر کارى تر،ئەم پڕۆگرامە خۆڕاییە وە سەرچاوەى کراوەیە لە ژێر مافى GNUـدایە،بە زمانى C نوسراوە تا ئێستا چەند وەشانێکى لێ دەرچووە،هەمیشە هەوڵى باشترکردنى ئەدەرێت،
یاهوو دەبێتە ئامێری گەڕانی پێوانەیی لە ئوبونتوو:
لەوەشانی چاوەڕوانکراوی مانگ ٤ داهاتوودا، کە ١٠.٠٤ دەبێت لەژێر ناوی لوسید لاینکس Lucid Lynx، ئامێری گەڕانی یاهوو Yahoo دەبێتە پێوانەیی لە وێبگەڕی فایەرفۆکس FireFox دا، و جێگای گووگل Google دەگرێت. هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە دەگەڕێتەوە بۆ رەزامەندی یاهوو لەپێدانی پشکێک بە کانۆنیکال Canonical کە بەڕێوبەرایەتی ئوبونتوو و پەرەپێدانی دەکات،
ئوبونتو دابەزێنە بە رێگاى فلاش بۆ سەر بژمێرەکەت [کۆمپیوتەر]
لە پرۆژەکانى لینکوس و دابەشکراوەکانى یەکێک کە زۆر ترین بەکار هێنەرى هەیە لە رووى دیسکتۆپ ەوە وە لە رووى بەرکار هێنانەوە زۆر سادەو ئاسانە ، ئەویش سیستەمى کارگێرى ئوبونتو یە. ئوبونتو یەکێک لە تایبەت مەندیەکانى ئەوەیە کە دەتوانرێت لەگەل سیستەمى کارپێکردنى ئویندۆزیش دابنرێت هەردوو کیان پێکەوە کار یان لەسەر بکرێت لەسەر یەک بژمێر [کۆمپیوتەر] .
بەشێکی سکایپ بۆ لینوکس دەبێتە ژێدەرکراوە
پاش ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە سکایپ سەرچاوەکانی ئاوەڵادەکات، کارمەندێکی سکایپ لە وێبلۆگەکەی خۆیەوە دانی بەو ڕاستیەدا نا، کە سکایپ وەشانێکی ڕاژەخوازەکەی بۆ لینکوس ئامادەکردوە کە ژێدەرکراوە دەبێت.
وەشانی OpenOffice 3.2 ئامادەیە بۆ داگرتن
لە ٢٢/١٢/٢٠٠٩ دا پەرەپێدەرانی ئۆفیسی کراوە OpenOffice وەشانی ٣.٢ بەکۆمەڵێک نوێکارییەوە ڕاگەیاند و ئامادەیە بۆ داگرتن. لەلینکى داگرتن دا سەیر بکە بۆ هەموو سیستەمێکى کار پێکردنەکان دانراون لینکوس و ویندۆز
بهرنامهی Pidgin
زۆر کات هەیە لە ئیمێلێک زیاترمان هەیە لە چەند شونێکى جیاواز و کۆمپانیاى جیاواز بۆ ئەوەى چەند ئیمێلێک پێکەوە بکەیتەوە لەناو یەک بەرنامەدا، بۆیە حەزم کرد ئەم بەرنامەیەتان پێئاشنا بکەم ئەوەیش بهرنامهی Pidgin کە بەرنامەیەکى زۆر بەهێز و چاکە بۆ هەموو سیستەمى کارپێکردنەکان هەیە وەک لینوکس و ویندۆز لەدرێژەى دا لینکى بەرنامەکە دابگرە
بهكوردی كردنی بهرنامهی لێدهری VideoLAN - VLC media playe
بهرنامهی لێدهری VideoLAN - VLC media playe لهماوهیه وهشانی نوێ بڵاو دهكرێتوه زمانی كوردیشی بۆ زیاد كراوه بۆ ئهوانهی وهشانی كۆنهكهی بهكار دههێن دهتوانن پرگهی زمانهكهی بۆ زیاد بكهن كه لهلاین بهرێز ئارا كراوهته كوردی لهدرێژهی زمانه كوردیهكه دابگره چۆنیهتی رێكخرستنی روون كراوهتهوه
باشترین بهرنامهی لێ دهری دهنگ و رهنگ
بهرنامهی VideoLAN - VLC media player بهباشترین بهنامهی لێدهری دهنگ و رهنگ دانهرێت لهم جۆره فۆرماتانه كاردهكات (MPEG-1, MPEG-2, MPEG-4, DivX, mp3, ogg, ...)لهدرێژهی بابهت لینكی داگرت بۆ ههموو سیستهمی كارپێكردن دانراوه
سیستهمی كارپێكردنی فیدورا 10
سیستهمی كارپێكردنی قیدورا یهكێكه له دابهش كردنهكانی لینوكس فیدورا سیستهمێكی بههێزه ئێستا كۆتا وهشانی دهرچووه لهو ماوهیه بێتای 11شی دهرچووه چاوهروان دهكرێت لهم ماوهیه وهشانی كۆتای دهربكهوێ
ئوبونتو 9.04 وهشێندرا
ئوبونتو يهكێكه له دابهشكردنهكاني لينوكس لهم ماوهيه وهشاندني نوێي دهركهوت 9.04بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری جۆراوجۆر و خێراکردنی داگیرساندنی زۆریتر ، ئەتوانن لەمالپەڕی ئوبنتو دایبگرن.
گنو/ لینوکس سیستەمێکی کارگێڕییە
دەتوانین بڵێین کە گنو/ لینوکس وەک سیستەمێکی کارگێڕی وایە کە پێک هاتووە لە چەندها نەرمەکاڵا. بەکورتی ئەو سیستەمە کارگێڕیەیە کە وا دەکات نەرمەکاڵاکان بگونجێن لەگەڵ ڕەقەکاڵاکان. خودی بیرۆکەی نەرمەکاڵای خۆڕا وەکو بیرۆکەی سەرەتا دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی ئەم پڕۆژەیە. تێکەڵبوون لەوناوەی کەئێستا بەدابەشکردنی لینوکس ناسراوە دەگەڕێتەوە بۆ کرۆکی پێکەوەکارکردن
سەرژمێریارى
بۆ جوانتر خوێندنەوەى وێب فۆر کورد کلیک لەسەرە ئەم وێنەیە بکە